ئاب 10, 2025 16:03 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ژماری شەهید و بریندارانی غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٦١ کەس شەهید بوون و ٣٦٣ کەسیش بریندار بوون.

لە بنکەکانی بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکدان ٣٥ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠٤ کەسیش بریندار. ٥ کەسیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی لە غەززە شەهید بوون کە بە هێنانەئەژماریان ، ژماری قوربانیانی قاتوقڕی و برسێتی لە غەززە گەیشتۆتە ٢١٧ کەس کە سەد کەسیان منداڵن. لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بەملاوە تا ئێستا ٦١ هەزار و ٤٣٠ کەس شەهید بوونە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەزاران کەسیش بێسەروشوێن بوونە و یان تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەندا ماوەتەوە. 

سەرپەیڤ