بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئاب 12, 2025 13:17 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ١٠٠ کەس شەهید بوون و ٥١٣ کەسی دیکەیش بریندار.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاندووە؛ ٥ کەسیش لەم ناوچەیەدا لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لە دەستداوە کە دوو کەسیان منداڵ بوون. بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ژماری گشتیی شەهیدەکانی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس. هێشتا هەزاران کەسی دیکەیش لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن و یان تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماوەتەوە.