درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە
هاوکات لە گەڵ درێژەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 54 فەلەستینی دیکە لە ناوچە جوراوجورەکانی ئەو کەرتە شەهید کراون و 831 کەسیش بریندار بوونە.
وەزارەتی تەندوستی غەزە ڕایگەیاندووە ژوماری شەهیدانی غەزە لە کاتی دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 61 هەزارو 776 کەس . هەروەها ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 154هەزارو 906 کەس و هەروەها هەواڵی بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی برسێیەتی و بەد خوراکی داوە و وتیویەتی لە ماوەی شەو و ڕوژی ڕابردووڕد ا 4 فەلەستینی دیکەقات و قڕی و برسێیەتی گیانی خۆیان لە دەس داوە بەو پێییە ژوماری شەهیدانی برسێیتی لە غەزە گەیشتووەتە 235 کەس بۆ وێنە 106 منداڵ . بە وتەی کاربەدەستانی غەزە ڕادەی وەرگرتنی یارمەتیەکان بۆ ئەو ناوچە کەمتر لە لە سەتا پێنجی پێداویستییە سەرەکییەکانی دانیشتوانییە و قەیرانی مرویی لە غەزە هەروا بەردەوامە لە هەمان حاڵدا سەید عەبدولمەلیک ئەلحووسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە برسی ڕاگرتنی خەڵکی غەزە لە دڕندەترین تاوانەکانی ڕژیمی داگیرکەر زانی و وتیشی ڕژێمی زایونیستی هەوڵ ئەدات جیهان بەم جورە فریو بدات کە گوایا خۆی ڕێگای داوە تا یارمەتییەکان لە ئاسمانەوە بۆ خەڵکی غەزە فڕێ بدرێتە خوارەوە لە حاڵێکدا کە ڕاستییەکان شێتێکی دیکەیە .