ئاب 16, 2025 17:12 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی بەڕێوەبەری ئەوقافی باکووری غەززە و ١٧ فەلەستینی دیکە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین شەهیدبوونی "مورسی جەمال سەلمان" بەڕێوەبەری ئەوقاف لە باکووری غەززەی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایونیدا ڕاگەیاند

. "مورسی جەمال سەلمان"، بەڕێوەبەری ئەوقاف لە باکوری غەززە، لە پەلامارێکی ئاسمانی  ڕژێمی زایونی  بۆ سەر ناوچەی حەی ئەلدراج بریندار بوو. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها شەهید بوونی ٤٩ کەسی دیکە لە کەرتی غەززە و دۆزینەوەی تەرمی دوو شەهیدی دیکەی لە ژێر داروپەردووەکان ڕاگەیاند و وتی: ژمارەی شەهیدانی ئەم ناوچەیە لە سەرەتای دەستدرێژیی ڕژێمی داگیرکەرەوە گەیشتووەتە ٦١ هەزار و ٨٢٧ کەس. جگە لەوەش لە ئەنجامی تەقەی هێزی داگیرکەر لە دەوروبەری ناوەندە ئەمریکا-زایۆنیستییەکان  کە یارمەتیی لە کەرتی غەززە دابەش دەکەن، ١٧ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند کە دەبێت زیاتر لە ١٥ هەزار نەخۆش و برینداری غەززە بە خێرایی لەم ناوچەیە بۆوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بڕونە دەر.

سەرپەیڤ