بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
ئهیلوول 02, 2025 18:26 Asia/Tehran
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٦ کەس شەهید بوون و ٢٨١ کەسیش بریندار.
لە بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانیشدا ١٢ کەس شەهید بوون و ٩٠ کەسی دیکەیش بریندار، تا بەم شێوە ژماری ئەو فەلەستینییانەی لەم بنکانەدا شەهید بوونە، بگاتە ۲۳۰۶ شەهید و ۱۶۹۲۹ کەس. ١٣ فەلەستینیش لەبەر برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوونە. ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٣ هەزار و ٦٣٣ کەس، هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە بێسەر و شوێن بوونە و یان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.