ئه‌یلوول 04, 2025 19:23 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراو و بریندار لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان

مێدیاکانی فەلەستینی باسی شەهید و بریندار بوونی دەیان کەس دەکەن بە دوای بوردمانی خێوەتی ئاوارەکان لە شاری غەزە لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونییەوە .

بە هۆی  پەلامارەکانی  بە دوای یەکی ئەمڕۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خێوەتی   ئاوارەکان  لە گەڕەکەکانی   ئەنەسر و تەل هەوا  لە شاری غەزە دەیان کەس کە زۆربەیان  منداڵن شەهید و بریندار بوون . سەرچاوە نەخوشخانەییەکان لە غەزە ڕایانگەیاند لە کاتژمێرەکانی  ڕابردوودا 85 فەلەستینی دیکە لە پەلاماری زایونییەکان بۆ سەر غەزە  شەهید کراون . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزەش ڕایگەیاندژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی  ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 63هەزار و 746 کەس  . بە پێی هەواڵێکی دیکە مسباح سەلیم ئەلدابە  ئەندامی  باڵای   گوردانەکانی موجاهیدنی   فەلەستینیش   هاوڕێ لەە گەڵڵ  هاوسەرەکەی  لە پەلاماری  زایونییەکان بۆ سەر کەرتی غەزە  شەهید بوون.وەزارەتی تەندروستی غەزە  ئەمڕۆ هەروەها  ڕایگەیاند  لە 24کاتژمێری  ڕابردوودا  سێ  کەس لە  ئاکامی برسێیەتی و بەد خوراکیەوە لەو ناوچەدا گیانی خویان لەدەس داوە و بەمجورەش  ئاماری شەهیدانی شەڕی برسێیەتی لە غەزە  گەیشتووەتە 370کەس کە 131 کەسیان منداڵن. هاوکات ئیسماعیل سەوابەتە وتی داگیرکەران لە ڕوباتی بومبچێندراو وەک ئامێرێک بۆ تیرۆر لە کەرتی غەزە کەڵک وەردەگرن کە  بنپێکرانی ئاشکرای  یاسا نێونەتەوەییەکانە و ئامانج لەو کارە کاولکارییە . هاوکات   ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش  ڕایگەیاند : شەڕی ڕژێمی زایونی  لە غەزە 21 هەزار منداڵی کەم ئەندام کردووە لێژنەی مافی کەم ئەندامانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  ڕایگەیاند نزیکەی 40 هەزار و 500 منداڵی  فەلەستینی لە شەڕی غەزەدا بریندار بوونە  و زیاتر لە نیوەیەک لەوان تووشی  کەم ئەندامین .

سەرپەیڤ