دەسپێکرانی هەڵمەتی داگیرکردنی تۆکمە و تەواوی غەززە
میدیا زایۆنیەکان ئەمڕۆ لە دەستپێکرانی هەڵمەتی داگیرکردنی غەززە بە شێوەی ڕەسمی هەواڵیان دا.
سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە ، هەڵمەتی بۆمبارانی بینا چەند نهۆمیەکان لە کەرتی غەززە وڕۆخاندنیان دەستپێکردووە.
ئەم هەواڵە لە حاڵێکدایە کە " ئیسرائیل کاتس " وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی بە چاوپۆشی کردن بەسەر جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە لە غەززە ئیدعای کرد؛ ئێستاکە دەروازەکانی جەهەندەم لە غەززە کراوەتەوە. ناوبراووتی: سوپای ئەم ڕژێمە ، ڕۆخاندنی بیناچەند نهۆمیەکان لە شاری غەززەی دەستپێکردووە، ناوبراو ئیدعای کرد بەرلە پەلامار، فەرمانی چوڵ کران دراوە.
لەلایەکی تر مەحمود بەسل ، وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەززەیش ، لە ڕۆخانی تۆکمە وتەواوی پاڕێزگاکانی ڕەفەح وباکووری غەززە لە لایەن سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هەواڵی دا ووتی: داگیرکەران هەروەها ناوچەی باشووری گەڕەکی زەیتون لە شاری غەززەی بەشێوەی تۆکمە وتەواو کاول کردووە. ناوبراو وتی: سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕوباتی بۆمب ڕێژ کراو، بۆڵدوزر وبۆمباران بۆ ڕۆخاندنی ماڵەکانی گەڕەکی زەیتون کەڵک وەردەگرێت وناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیش لەگەڵ ڕۆخاندنی بەربڵاو ڕووبەڕوویە. پەیامنێری ئەلجەزیرەیش بە ئاماژەدان بە دەستپێکرانی خولی تازەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە وەبەر پەلاماردانی تاوەرەکانی ئەم شارە هەواڵی داو ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی تاوەری ئاوەدان لە ناوچەی ئەنسارلە ڕۆژئاوای شاری غەززە و تاوەری مشتهی لە شاری غەززەیان بۆمباران کردوو وبەگشتیی کاول یان کردوون.