ئه‌یلوول 08, 2025 21:29 Asia/Tehran
  • ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە 64هەزار و 522کەس

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەززە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 67 فەلەستینی دیکە لەو ناوچە شەهید و 320 کەسی دیکە ش بریندار بوون .

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند لە درێژەی جەنایەتەکانی  ڕژێمی زایونیستی لە کەرتی غەززە  لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو  67 فەلەستینی دیکە لەو ناوچە شەهید و 320 کەسی دیکە ش بریندار بوون . بەمچورە  ژوماری شەهیدانی ئەو ناوچە لە دەسپێکی ئوپڕاسیونی باهوز ی ئەقسا گەیشتە 64 هەزار و 522 کەس . 14 کەس لەو شەهیدانە لە ناوەندەکانی دابەشکردنی  یارمەتی مروڤدوستانە لە لایەن   سەربازانی زایونییەوەکرانە ئامانج و شەهید بوون و 85 کەسیش بریندار بوون . تێکڕای گشتیی شەهیدانی ناسراو بە شەهیدانی پاروویەک نان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە  دوو هەزار و 430 کەس و تێکڕای بریندارانیش گەیشتنە 17 هەزار و 794 کەس . لە بیست و چوار کاتژمێری  ڕابردوو 6 کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە  بە هۆی برسێیەتی و بدخوراکییەوە  شەهید بوونە کە   دوو کەسیان  منداڵ بوونە . هاوکات سەرچاوە زایونییەکان  ڕاپوڕتیان دا  کە سەرلە بەیانی   ئەمڕو 4 سەربازی  ئەو ڕژێمە کە سەربە هێزی زرەیی بوونە کە بە هۆی تەقینەوەی بومبێک لە ناوچەی جبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری غەززە  کوژراون . بەرلەوەش گوردانەکانی  شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی   شوێنی کۆبوونەوەی  سەربازان و کەرەستەی جەنگی   سوپای ڕژێمی داگیرکەریان لە نزیکی  ئەلمەهنەد  لە ناوچەی   سەترغەربی  لە باکووری شاری خان یونسیان بە هاویشتنی گولە هاوەن کردە ئامانج .

سەرپەیڤ