ئه‌یلوول 13, 2025 16:55 Asia/Tehran
  • کوشتنی 6 بەکرێگیراوی سه ر به زایۆنیست لە ئوپڕاسیونی ئاسایشی خۆڕاگری لە باکووری غەززە

خۆڕاگری فەلەستین ڕایگەیاند 6 کەس لە بەکرێگیراوانی سه ر به ڕژێمی زایۆنیستی لە باکووری غەززە لە چوارچێوەی شەڕی بەردەوام دژی داگیرکەرانی زایۆنی و بەکرێگیراوانی کوشتووە

خوڕاگری فەلەستین ڕایگەیاند ئەو بەکرێگیراوانە لە گەڵ دەزگەکانی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی هاوکاریان دەکرد و زەبریان دەوەشاند لە  نەتەوە و خوڕاگری بوێری ئێمە . لە بەیاننامەی خۆڕاگریدا هاتووە چەن کەس لە بەکرێگیراوانی  ڕژێمی زایونیستی  لە پارێزگای باکووری غەزە لە چوارچێوەی  شەڕی  بەردوام دژی  داگیرکارانی زایونی  و بەکرێگیراوانی و لە پێناو جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی فەرماندەرایەتی مه یدانی خوڕاگری کوژران . لەو بەیاننامەیدا  هاتووە لەناو بردنی ئەو سیخوڕانەی بەکرێگیراوی   ڕژێمی ز ایونیستی   لە ماوەی  دوو ئوپڕاسیونی تایبەتی جیاجیادا  لە پارێزگای باکووری   غەززە و لە مانگی ئاگوستی ڕابردوودا  بەڕێوە چووە .

سەرپەیڤ