ئه‌یلوول 16, 2025 14:48 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە پشتیوانی سیاسی و چەکەمەنیی ئەمریکا ناوچەگەلێکی جۆراوجۆری لە کەرتی غەززە داوەتە بەر قورسترین پەلامار.

لەم پەلامارانەدا، ٥٩ فەلەستینی شەهید بوون و ٣٨٦ کەسیش لەم ماوەیەدا بریندار بوون. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش شاری غەززە کەوتە بەر شاڵاوی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی قورسی ڕژێمی زایۆنی. ٣ کەسیش هەر ئەمڕۆ بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە نەخۆشخانەکانی غەززە شەهید بوون. ١١٢ کەسیش لە بەردەم بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک و یارمەتیدا بریندار بوون و سەرجەم شەهید و بریندارانی بەردەم بنکەکانی خۆراک و یارمەتی هەڵکشاوە بۆ ٢ هەزار و ٤٩٧ و زیاتر لە ١٨ هەزار و ٢٩٤ بریندار. ژماری گشتیی شەهیدان لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٦٤ هەزارو  ٩٦٤ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس. 

سەرپەیڤ