ئه‌یلوول 18, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٧٩ فەلەستینی شەهید بوون و ٢٨٨ کەسی دیکەیش بریندار.

هەروەها لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی خۆراکیش ٩ فەلەستینی شەهید بوون و  ٣٣ کەسیش بریندار کە بەم چەشنە ژماری شەهیدانی ناسراو بە شەهیدانی پاروویەک نان هەڵکشاوە بۆ ٢ هەزار و ٥١٣ کەس. شایانی باسە ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٦٥ هەزار و ١٤١ کەس. نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراویش ڕایگەیاندووە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئیستا ٧٥ فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوونە. هەروەها بە شەهیدبوونی محەممەد سوالحی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا، ژماری شەهیدانی پەیامنێر هەڵکشا بۆ ٢٥٠ کەس. لە کاردانەوە بەم جەنایەتانە گوردانەکانی خەباتکارانی فەلەستینیش باسی تیابردنی تانکێکی میرکاوای زایۆنییەکانیان کردووە؛ هەروەها بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکردی دیکە لە باشووری کەرتی غەززە ٤ زایۆنی کوژران و ٨ی دیکەیشیان بریندار بوون.

سەرپەیڤ