ئه‌یلوول 20, 2025 12:59 Asia/Tehran
  • شەهادەتی 51 فەلەستینی دیکە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوو

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جۆراوجورەکانی غەزە 51 کەس شەهید بوون

سەرچاوە نەخوشخانەییەکان لە غەزە  باسیان کرد  لە شەهید بوونی لانیکەم 51 فەلەستینی لە سەرلە بەیانی   ئەمڕۆوە تا ئێستا  بە هۆی  پە ەلامارەکانی  ڕژێمی زایونیستی  بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی  غەزە لەو ژومارەیە 43 کەس لە شاری غەزە  شەهید کراون . لە ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتی خۆراکی لە کەرتی   غەزەش لە ماوەی 24کاتژمێری   ڕابردوو 4 کەس شەهید و 18 کەسی دیکەش  بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستی   فەلەستین  لە کەرتی  غەزە  ڕایگەیاند  کە ژوماری  شەهیدانی  پەلامارەکانی   سوپای   ڕژێمی ز ایونی بۆ سەر کەرتی غەزە  گەیشتووەتە 65 هەزار و 208 کەس . ژوماری شەهیدانی ناسراو بە   شەهیدانی پاروویەک نان لە کەرتی غەزە  گەیشتووەتە  2518کەس .

سەرپەیڤ