ئه‌یلوول 24, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • گورزی کوشندەی قەسام لە داگیرکەران

خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستین زەبرگی کوشندەی دیکەیان لە سەربازانی داگیرکەر لە غەززە وەشاند

گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند  تانکێکی مێرکاوای ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی بە مووشەکی یاسینی 105  لە ناوچەی تەلهەوا  لە باشووری   شاری غەززەی کردووەتە ئامانج و شوێنی کۆبوونەوەی  هێزە داگیرکەرەکانی زایونیان  لە بنکەی   کارنی لە ڕۆژهەڵاتی   شاری غەززە  بە گوللە هاوەن  و مووشەکی کورتبڕی  ڕجومی 114    میلیمتری  تێکشکاندووە. گوردانەکانی قەسام ئوپڕاسیونی نوێی خۆیان بە ناوی  گۆچانی مووسا  دەسپێکردووە  تا   نیشان بدەن  ئەو گۆچانە  کە هێمای   موعجزە و   هێزمەندیی  ئیلاهی  لە هەمبەر     ستەمکاران بوو ئەمڕۆکە بووەتە هێمای  ڕووداوی سەیرو سەر سووڕ هێنەری سەربازی   لە غەززە .

سەرپەیڤ