بەردەوامی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
ئهیلوول 28, 2025 18:34 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٤٥٨ فەلەستینی کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٧٩ شەهید کە تەرمی ٢ کەسیان لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکان دەرهێنراون و٣٧٩ برینداریش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە. ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردووەتەوە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە یان لەسەر شەقامەکان کەوتوون و هێزەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی دەستیان پێیان ناگات.
بەم پێیە ژماری کۆی گشتیی قوربانیانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ ٦٦ هەزار و پێنج شەهید و ١٦٨ هەزار و ١٦٢ بریندار.