ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس: بیانیەکان مافی دیاریکرانی چارەنووسی فەلەستینیان نییە
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەو بزووتنەوە هێشتا هیچ پێشنیارێکی فەرمی لە ڕێگای نێوبژیوانان وەرنەگرتووە وتی : هیچ بیانییەک مافی دیاریکردنی چارەنووسی فەلەستینی نییە.
حیسام بەدران وتی : بنەماکانی ئێمە لە وتووێژەکاندا دیارە . هیچ داواکارییەکی تایبەتمان نیە و ئامانجی ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی غەززەیە . ناوبراو وتی داواکارییەکانی ئێمە بە پێی هاوئاهەنگی و بیروڕاگۆڕینەوەی تەواو لە گەڵ گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین دایە و هەموو خوازیاری ڕاگرتنی شەڕین. ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە تۆنی بلێر بە چ پلە و پایەیەک کونتڕۆڵی حکومەتی غەززەی گرتووەتە ئەستۆ لە حاڵێکدا کە کەسایەتیەکی قەبوڵنەکراو و نەخوازاروی نەتەوەی فەلەستینە ؟ وتی : داهاتووی غەزە دوای شەڕ پرسێێکی ناوخوییە و هیچ بیانیەک مافی ئەوەی نییە بۆ چارەنووسی گەلی فەلەستین بڕیار بدات .