پەلاماری ڕاستەوخۆی زایۆنییەکان بۆ سەر فریاگوزاران لە غەززە
تشرینی یهکهم 01, 2025 16:30 Asia/Tehran
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونیستی لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیان لە غەززە لە کاتی بوردومانی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی زەیتون هێزەکانی بەرگری شارستانی فەلەستینیان کردە ئامانج
بەرگری شارستانی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە 7 فەرمانبەری فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە پەلاماری ڕاستەوخۆی ڕژێمی ز ایونیستی لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی برینداران لە قوتابخانەی فەلاح لە گەڕەکی زەیتون بریندار بوون . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونیستی لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیان لە غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قوتابخانەی فەلاح لە گەڕەکی زەیتونیان بوردمان کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی 13 کەس بۆ وێنە ژنان و منداڵان . پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ماڵ و قوتابخانەکان لە غەززە لە نیوە شەوه وه تا ئێستا لانیکەم 23 شەهیدی لێکەوتووەتەوە .