تشرینی یه‌که‌م 02, 2025 13:08 Asia/Tehran
  • درێژەی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە

لە پەلامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر غەززە 77 کەس شەهید و 222 کەس بریندار بوون

لە نێو شەهیدەکاندا  2  شەهید و 44 بریندار لە کارەوانی  یارمەتی گەیاندن بوونە .  ژوماری گشت شەهیدان  لە دەسپێکی  شەڕ  لە 7 ئوکتوبری 2023وە  تا ئێستا گەیشتووەتە  66 هەزار و 225 شەهید و  ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە  168 هەزار و 938 کەس . گوردانەکانی قودس لقی   سەربازی   بزووتنەوەی جیهادی    ئیسلامی فەلەستینیش  ڕایگەیاند کە  خەباتکارانی   ئەو گوندگەلە توانیان   تڕۆموبیلێکی سەربازی   لە شاری ئەززەهرا   لە ناوەندی کەرتی غەززە تێک بشکێنن . گوردانەکانی قودس جەختی کرد  کە خوڕاگری فەلەستین درێژە ئەدات بە ئۆپراسیۆنی سەربازی  خۆی دژی  داگیرکارانی زایونی  لە هەموو بەرەکاندا و زەبرگەلێکی قورسیان لێ دەوەشێنێ .

سەرپەیڤ