ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین : هیچکات ملکەچی شەرت و مەرجەکانی دوژمن نابین
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیلامی فەلەستین وتی : ئێمە هیچکات ملکەچی شەرت و مەرجەکانی دوژمن نابین و لە شەڕدا سەربەرز و سەرکەوتوو دەبین .
زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی ئوپڕاسیونی باهۆزی ئەقسا وتی : دووساڵ لە شەڕی باهۆزی ئەقسا تێدەپەڕێ و نەتەوەی ئێمە هەروا پاوەجێی و خۆڕاگرە . ناوبراو وتیشی دووساڵە کە دوژمن گەلی ئێمە شەهید دەکات و هەموو شتێک لەناو دەبات بەڵام نەتەوەی ئێمە ملکەچی بکوژان و جەنایەتکارانی زایونی نەبووە . ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ئاماژە بە وتووێژی نوێنەرانی گرووپە فەلەستینیەکان و بەرپرسانی ز ایۆنیستی سەبارەت بە گەڵاڵەکەی ترامپ جەختی کرد : ناتوانین دوای ئەم هەموو فیداکاری و گیانبەخت کردنی خەڵکی قارەمانمان ملکەچی شەرت و مەرجی دوژمن بین .