تشرینی یه‌که‌م 08, 2025 16:37 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانی زارۆک؛هەر چل خولەک خۆری ژیانی منداڵێک لە غەززە ئاوا دەبێت

بە بیانووی ڕۆژی جیهانی زارۆک چاوێکمان خشاند بە سەر ئاماری دڵتەزێنی شەڕ لە غەززە ، ئەو ئامارانەی کە دەڵێت منداڵانی غەززە لە چە ڕەنجێکدان .

 ئەمڕۆ لە حاڵێکدا ڕێز دەگرین لە ڕۆژی جیهانی زارۆک کە هەر چل خولەک منداڵێک لە غەززە گیانی لە دەس دەدات . بەرپرسی گشتیی نەخوشخانەی بیابانی  غەززە لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند کە هەر چل خولەک منداڵێک لەو ناوچە شەهید دەبێت تا ئەو جێگایەی کە یونیسێف ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕدا زیاتر لە 50 هەزار منداڵ کراون یان  بریندارر بوونە . نووسینگەی ئاماری ناوەندیی فەلەستینیش  ڕاپوڕتی داوە کە  سی و نۆ هەزار و 384 منداڵ لە غەززە یەک یان هەر دووی دایک و باوکیان لە دەس داوە  واتە نزیکەی  17000 منداڵ  دایک و باوکیان لە دەس داوە . ئەو منداڵانەی وا   لە نائەمنی توندی شەڕ دا بێ وەرین لە  ئامێزی گەرمی دایک و باوکیان و ئەوانە  تەنیا بەشێک  لە جەنایەتی  ڕژێمی ز ایونییەکان لە کەرتی غەززەیە .

سەرپەیڤ