دەسپێکی فەرمی جێبەجێکرانی ئاگربڕ لە غەززە دوای دوو ساڵ دڕندەکاری و جینوسایدی زایۆنییەکان لەو ناوچە
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە جینوسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە و شەهید بوونی زیاتر لە 67 هەزار فەلەستینی و دوای شکستی زایۆنییەکان لە وەدی هاتنی ئامانجەکانیان لە شەڕی غەززەدا سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ باسیان کرد لە جێ بەجێ کردنی ئاگربڕ لە غەززە بە شێوەی فەرمی .
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک باسی کرد لە دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی شەڕ لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی. خەڵکی غەززە دوای بیستنی هەواڵی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە و تەسلیم بوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەمبەر ئیرادەی خۆڕاگری لەمەڕ پاشەکشەی زایونییەکان لە غەززە دەستی کرد بە جێژن و شایی. کاربەدەستانی قەتەریش ڕایانگەیاند هەموو ناوەڕۆک و میکانیزمەکانی جێ بە جێ کرانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە بریتی لە کۆتایی شەڕ ڕزگارکردنی زیندانیانی زاِیۆنیستی گۆڕینەوەی گیراوەکان و گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە یەکجاری بووەتەوە . ئو ڕێککەوتنە لە حاڵێکدا ڕاگەیندراوە کە پەلاماری دڕندانەی زایونییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 67هەزار فەلەستینی و بریندار بوونی زیاتر لە 169 هەزار کەس . سێ لەشکری ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ لە پێناو فەراهەم کردنی ئامادەکاریەکان بۆ جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و گۆڕینەوەی گیراوەکان پاشەکشێ لە شاری غەززەیان دەسپێکرد . هاوکات ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوە ی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند وەدس هاتنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئاکامی خەباتکاریگەلی مەزن و سەبری مێژوویی خەڵکی غەززە بوو . عیزەت ئەڕەشق وتی ڕێککەوتنی کۆتایی هاتنی شەڕ دەسکەوتێکی نیشتمانی تایبەتە کە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی گەلی فەلەستینی و هاودەنگی ئەوان لەگەڵ بژرادەی خۆڕاگری وەک ڕێگایەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕژێمی ز ایۆنیستی نیشان ئەدات گرووپە فەلەستینیەکانیش بە دەر کردنی بەیاننامەگەلی جیاجیا کاردانەوەیان نیشان دا لە حاند ڕێککەوتنی ئاگربڕ و گۆڕینەوەی گیراوەکان و ئەو ڕێککەوتنەیان بە ئاکامی دان بەخۆدا گرتن و فیداکاری نەتەوەی فەلەستین زانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەر کردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند : ڕێککەوتنی ئاگربڕ و گوڕینەوەی گیراوەکان ئاکامی خۆڕاگری و فیداکاری نەتەوەی فەلەستینە . لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە هەمبەر ڕزگار کردنی زیندانیانی زایونی نزیکەی 2 هەزار دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایونیسستی ئازاد دەکرێن . کاربەدەستانی جیهانیش پێشوازیان کرد لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە لە وتووێژەکانی شەرمولشێخی میسر و هیواداریان دەربڕی ئەو ئاگربڕە کوتایی بداتە کوشتار و جەنایەتی زایونییەکان .