بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدانی غەززە
تشرینی یهکهم 10, 2025 18:57 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماری نوێی شەهیدان و بریندارانی شەڕی غەززەی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند سەرەڕای ئاگربڕ لە غەززە لە ما.ەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تەرمی 17 بریندار گوێزرانەتەوە بۆ نەخوشخانە . وەزارەتی تەندروستی غەززە وێڕای ڕەخنە لە درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرور لە غەززە ڕایگەیاند ئاماری شەهیدانی شەڕی غەززە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا گەیشتە 67 هەزار و 211 کەس و ئاماری بریندارانیش گەیشتە 169 هەزار و 961 کەس . ئەرتەشی ڕژێمی ز ایونیستی یش ئەمرو باسی کرد لە کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی خۆی لە تیپی 614 لە کاتی تێکهەڵچوونەکان لە باکووری غەززە . ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لە ئەمڕوەوە چووەتە قوناغی جێ بە جێ کردنەوە و ئاوارەکان گەڕانەوە بو ناوچەکانی خۆیان دەس پێی کردووە .