تشرینی یه‌که‌م 14, 2025 14:33 Asia/Tehran
  • ئازادکردنی هەموو ئەندامانی یەکەی تایبەتی گوردانەکانی قەسام

هەموو ئەندامانی یەکەی تایبەتی ١٠١ی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس پاش ٣٣ ساڵ ئازاد کران.

هەموو ئەندامانی یەکەی تایبەتی ١٠١ی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس کە ٤ کەس بوون پاش ٣٣ ساڵ ئازاد کران. ئەم کەسانە لە کۆنە زیندانییەکانی ئەندامی گوردانەکانی قەسام دەهاتنە ئەژمار. ئەم کەسانە بوون کە بنکەی خۆڕاگریی چەکدارانەیان پێکدەهێنا کە ئەنجامەکەیشی ڕفاندنی ئەفسەرێکی زایۆنی بوو بۆ خستنە ژێر فشاری ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەوەی شێخ ئەحمەد یاسین بناغەدانەری بزووتنەوەی حەماس ئازاد بکات. ئەم کەسانە چەندین دەیە لەمەوبەر گیران و ئەمڕۆ پاش ٣٣ ساڵ ئازاد کران. ناوی ئەم قارەمانانە بریتییە لە: مەحموود موسا عیسا ناسراو بە ئەبولبەڕائ، ماجد قەتیش، مووشی ئەلعەکاری و مەحموود عەتوون.

سەرپەیڤ