پێشگریی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززە
تشرینی یهکهم 17, 2025 14:00 Asia/Tehran
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمڕۆ پێشیان گرت بە لۆرییەکانی هەلگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و ڕێگەیان نەدا بچنە نێو کەرتی غەززەوە.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە شارۆچکە نشینانی زایۆنی لەکاتێکدا کە ئاڵای ئەم ڕژێمەیان بەدەستەوەیە، ڕێگەیان لە لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان گرتووە و ڕێگا نادەن ئەم یارمەتییانە بەڕێ بکرێن بۆ خەڵکی غەززە.هەروەها، ڤیدیۆگەلێکی دیکە بڵاو بوونەتەوە کە نیشان دەدەن زایۆنییەکان پەلاماری وەرزێران و ئۆتۆمبێلەکانی فریاگوزارییان داوە لە ناوچەی سەلواد، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا.