تشرینی یه‌که‌م 21, 2025 15:36 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی کارەساتی مرۆیی لە غەززە

بەرنامەی جیهانیی خۆراک و بەرنامەی ئاوەدانکاریی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی بەردەوامیی قەیرانی غەززەیان کردووە بەهۆی ئاستەنگ دروستکردن لەلایەن ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەس.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئەو یارمەتییانەی گەیشتووەتە کەرتی غەززە،تەنیا پێداویستییەکانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس بۆ ماوەی دوو هەفتە دابین دەکات. ئەم ناوەندە هەروەها جەختی کردووەتەوە کە بەڕێکردنی یارمەتییەکان بە ئاستی پێویست گونجاو نییە، لەبەر ئەوەی کە هەموو دەروازە سنوورییەکان لەسەر کاروانەکانی یارمەتی نەکراونەتەوە.

هەروەها بەرنامەی ئاوەدانکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراو ڕەوشی ئاوەدانکردنەوەی بە یەکجار دژوار و ئاڵۆزکاو وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ناوچەیە پێویستی بە دانانی سەرپەنا و ماڵی خێرا هەیە بۆ ئاوارەکان و کۆکردنەوەی هەزاران تۆن داروپەردووی ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان. ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرباری بارودۆخی دژوار و هەموو کاولکارییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکان لە شاری غەززە خۆیان خەریکی کۆکردنەوە و لابردنی داروپەردووی ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان و چێکردنەوەی ماڵەکانی خۆیانن.

سەرپەیڤ