تشرینی یه‌که‌م 23, 2025 19:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوە بەرامبەر پەسەندکرانی گەڵاڵەی لکاندنی لێواری ڕۆژئاوا

پەسەن کرانی رەشنووسی داسەپاندنی دەسەڵاتداریەتیی ڕژێمی زایونیستی بەسەر لێواری ڕۆژئاوا لە کنیسێتی ئەو ڕژێمە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام درا، کاردانەوەی توندی گرووپە فەلەستینیەکانی لێکەوتەوە و ئەوەیان لە چوارچێوەی درێژەی جینۆسایدی خەڵکی فەلەستینی زانی .

گرووپە  فەلەستینیەکان بە جەخت کردن لەسەر بێ  ئیعتبار و نایاسایی بوونی کردەوەی کنیسێتی ڕژێمی داگیرکار لە مەڕ پەسەن کردنی  یاسای  داسەپاندنی  دەسەڵاتداریەتی بە سەر لێواری ڕۆژئاوادا، خوازیاری خۆڕاگریی چڕی فەلەستینیەکان بوو و داوایان  لە کومەڵگای جیهانی کرد   ئەرکی  خۆی  لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو  ڕژێمە بە جێی بێنێت. لێژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین  وتیشی : لێواری ڕوژئاوا  قودس و هەموو سەرزەوینە  داگیرکراوەکانی  ئێمە  لە  سەرزەوینە ڕەسەنەکانی  فەلەستینین و هیچ  دەسەڵاتداریەتییەک بۆ زایونییەکان  لە سەرزەوینی ئێمەدا نیە.  نەتەوەی فەلەستین بە پێبەندبوون بە مافەکانی خۆی لە  ناو خاکی خۆیدا دەمێنێتەوە  و بە  کەڵک وەرگرتن  لە هەموو  جۆرە ئامێرێک   لە سەرزەوینی خۆیان بەرگری دەکەن .

سەرپەیڤ