درێژەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە
هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینان لە درێژەی بەزاندنی ئاگربڕدا، هێرشیان کردەسەر شارەکانی لێواری رۆژاوا و ئۆردوگاکانی.
هێزەکانی رژێمی زایۆنی لە کاتی پەلاماردانی ئۆردوگایەک لە نابلۆس، دەستیان کرد بە هاویشتنی بۆمبی دەنگیی کە بەهۆیەوە، منداڵیک شەهیدبوو. لە کەرتی غەززەش وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پەلامارەکانی رژێمی داگیرکەر بۆسەر ناوچە جیاجیاکان، ١٤ کەس شەهید بوون. لەهەمان کاتدا، ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە وشداریی دا لەحاند مەترسیی نەتەقینەوەی بەدەیان هەزار تۆن تەقەمەنی لەو ناوچەدا و ڕایگەیاندووە، ئەو تەقەمەنییانە، هەڕەشە لە گیانی بەسەدان فەلەستینی دەکا. دۆخی مرۆییش لەو کەرتەدا، هەروا شپرزەیەو ڕێکخراوی نەتەوەکان دەڵێ: چوار یەکی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، بەرەوڕووی برسێتین. هاوکات ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش خوازیاری کرانەوەی هەموو تێپەڕگەکانی ئەو کەرتە بووە بەمەبەستی هاتنی یارمەتییەکان.
"عەدنان ئەبووحەسەنە"ی وتەبێژی ئانرواش وێڕای ئاماژە بە دۆخی قەیراناویی باکوری کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بێ کرانەوەی تێپەڕگەکانی "ئیریز" و "زیکیم"، فریاگوزاریی بە نزیک یەک ملوێن دانیشتووی ئەو دەڤەرە نامومکینە. تەنانەت زیادکرانی رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ بارهەڵگری یارمەتییەکانیش دابینکەری پێداویستیی بەرفراوانی مرۆیی نیە. لە لوبنانیش ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی زایۆنی، پەلاماری ئۆتۆمبیلێکی دا لە باشوری لوبنان کە بەهۆیەوە، دوو کەس شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.