زیاد بوونی ئاماری شەهیدانی غەززە
تشرینی یهکهم 25, 2025 18:30 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی غەززە باسی کرد لە زیاد بوونی ئاماری نوێی شەهیدان و بریندارانی غەززە
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 19 شەهید و حەوت بریندار گوێزرانەتەوە بۆ نەخوشخانەکان و تەرمی 15 شەهیدیش لە ژێر دارو پەردوو دا دەرهێنراون. زیادبوونی ئەو شەهید و بریندارانە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای زایۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دێر ئەلبەلح کە دەکەوێتە ناوەندی کەرتی غەززە ڕوویداوە. بەم هێرشە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە بۆ ٨٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٣١٧ کەس زیادی کردووە، هەروەها تا ئێستا تەرمی ٤٤٩ شەهید لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون. کۆی گشتی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٦٨ هەزار و ٥١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٣٨٢ کەس.