شەهیدبوونی ٩٤ کەس لە غەززە لە ڕاگەیەندرانی ئاگربەسەوە تا ئێستا
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە باسی شەهید بوونی ٩٤ فەلەستینی لەم کەرتەی کرد، لەو کاتەوە کە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستینی لە غەززە ئەمڕۆ رایگەیاند؛ بە هۆی جەنگی جینۆسایدی ڕژیمی زایۆنی لەم کەرتە، تا ئیستا ٦٨ هەزار و ٥٣١ شەهید و ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ بریندار تۆمار کراوە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤ شەهید بریتی لە شەهیدێکی تازە، دوو شەهیدی تازە لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراو و یەک کەسیش کە بە هۆی کاری بوونی برینەکانی پێشوی شەهید بووە و ٧ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە.
هێشتا ژمارێکی زۆر لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە، لەبەر ئەوەی کە تیمەکانی ئورژانس و فریاگوزار تا ئێستا نەیانتوانیوە دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە.
شایانی باسە لەو کاتەوە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە واتە لە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ـەەوە تا ئێستا ژماری سەرجەم شەهیدەکان ٩٤ کەس بووە و سەرجەم ٣٤٤ کەسیش بریندار بوون و ژماری ئەو تەرمانەیش کە لە ژیر داروپەردوو کێشراونەتەوە دەرەوە گەیشتۆتە ٤٧٤ کەس. لە سەرجەم ١٩٥ تەرمی ڕادەستکراو لە لایەن داگیرکەرانیشەوە، تا ئێستا ٧٥ کەس ناسراونەتەوە و شوناسیان ڕوون بۆتەوە. لێکۆڵینەوە سەبارەت بە شوناسی تەرمەکانی دیکەیش بەردەوامە.