تشرینی یه‌که‌م 30, 2025 18:15 Asia/Tehran
  • سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای زایۆنی ڕۆژهەڵاتی غەززەی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەندین جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان خستە ژێر بۆردومانێکی قورسەوە.

سوپای  ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا و بنپێکردنی ئاگربەس لە غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ جار پەلاماری ئاسمانی یەک لە دوای یەکی کردووەتە سەر ڕۆژهەڵاتی خان یونس و هاوکات تانک و ترۆمبیلە زرەییەکانی سوپای زایۆنیش دەستیان دایە تەقەکردن لە ناوچە ئاوەدانەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە و هێرش و پەلامارێکی یەکجار قورسیان کردە سەر ئەو ناوچانە.ڕاپۆرتەکان هەروەها باس لە تەقەی بێ بڕانەوەی ڕەشاش و شەستیرەکانی ڕژێمی زایۆنی دەکەن بەرەو ناوچەکانی مەعەن، شێخ ناسر و جۆرەتەللوت لە باشووری غەززە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاندووە کە ژماری شەهیدانی خولی تازەی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر غەززە گەیشتۆتە لانیکەم ١٠٩ کەس، کە لەنێو ئەم شەهیدانەدا ٥٢ کەسیان منداڵن و ٢٣ کەسیش ژن.

سەرپەیڤ