تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا

لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراودا، ژێدەرە فەلەستینییەکان باس لە پەلاماری دڕندانەی هێزی سەربازیی ئەم ڕژێمە بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوا و هەروەها شەهیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە ڕامەڵڵا دەکەن بە زەبری گوللەی داگیرکەران.

ژێدەرە فەلەستینییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کەفەر عەقیب و ئەلخەلیلیان داوە و بە تەقاندنی گوللەی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی هەوڵیانداوە بۆ بڵاوەپێکردنی لاوانی فەلەستینی.

ئەم جەنایەتانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە پاش ڕێککەوتنی ئاگربەس لە ڕۆژانی ڕابردوودا، داگیرکەران دەستیان داوەتە پێشێلکردنی ئاگربەس، هەروەها دوابەدوای هێرشی درۆنیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کەونەین لە باشووری لوبنان، شاروومەندێکی لوبنانی شەهید بووە.

سەرپەیڤ