سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لێواری ڕۆژئاوا فەلەستینیەکان بەرەو کۆچی زۆرەملێ دەبات
وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا کە سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لێواری ڕۆژاوایی دەبێتە هۆی کۆچی زۆرەملێی فەلەستینیەکان لەم ناوچەیەدا.
سەیف ماگانگۆ لە وتووێژێکدا وتی: سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لێواری ڕۆژئاوایی پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە بەڵێنەکانی ڕژێمی داگیرکەرە. ناوبراو وتی: له سەرەتای ئەمساڵه وه هەزار و 395 بیناو خانووبەرە لە لێواری ڕۆژئاوا له لایەن سوپای زایۆنیستییەوە ڕوخێنراون و له هه مان ماوه شدا لانیکه م هه زار و 10 فه له ستینی له لایه ن هێزه کانی ڕژێمی زایونیەوە و شاروچکە نشینانی زایونی شه هید کراون. ماگانگۆ جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ فشار بخاتە سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی ڕووخاندنی ماڵی فەلەستینییەکان و ئاوارەبوونیان لە لێواری ڕۆژئاوا.