منداڵکوژیی رژێمی زایۆنی بە بووکەڵەی بۆمب ئاخنکراو/ دۆخی خەمباری نەخۆش و پزیشکان لە غەززە
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ زایۆنییەکان بە دانانی بۆمب لەنێو ئەو لەیستۆکانەی بۆ منداڵانی ئەو ناوچە ڕەوانە دەکرێن، دەبنەمایەی برینداربوون و بڕانەوەی ئەندامانی جەستەیان.
دوکتور ئەلبەرش وتی: داگیرکەرانی زایۆنی لە درێژەی تاوان دژی فەلەستینەکان، بۆمبیان لەنێو لەیستۆکی منداڵان داناوە کە کاتێک منداڵەکان ئەو لەیستۆک و بووکەڵانە دەگرنەدەستیان، دەتەقێنەوەو بەهۆیەوە بریندار دەبن یان گیانیان لەدەست دەدەن. لەو ئاراستەدا ژمارێکی زۆر لە منداڵان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان کە کاتی کایەکردن لەگەڵ لەیستۆکەکانیان، بەهۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە دانراوانە لەنێو بووکەڵەکانیاندا، بریندار بوون و بەشی هەرە زۆری ئەو منداڵانە لەئاکامی ئەو تەقینەوانەدا ئەندامی جەستەیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە سەبارەت بە کارەساتی تەندروستیی ئەو کەرتە وتی: نزیکەی ٢٠ هەزار نەخۆش لەو ناوچەیە پێویستیان بەوە هەیە کە بۆ چارەسەریی بگوێزرێنەوە دەرەوەی غەززە. وتیشی: نەخۆشخانەکانی ئێرە بەتەواوەتی وێران بوون و بەرەوڕووی کەمیی دەواو دەرمان و کەرەستەی پزیشکین. ناوبراو هەروەها وتی: داگیرکەران هەروا تێپەرگەکانی غەززەیان داخستووەو جگە لە پێش گرتن بە چوونەدەری نەخۆش و بریندارەکان، ڕێگەش نادەن دەواودەرمان و کەرەستە پزشکییەکان بێنە ناوەوە.
لەلایەکی دیکەوە، "مەحموود بەسەل" وتەبێژی فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی غەززەش وتی: بەپێی لێکدانەوەکان، بڕی٧١هەزار تۆن تەقەمەنی و بۆمبی نەتەقاوە لە کەرتی غەززە هەیە کە وەک هەڕەشەیەکی جیددیی بۆ خەڵکی مەدەنیی فەلەستین بەئەژمار دێ.