وەزاڕەتی تەندروستیی غەززە : زایۆنییەکان ئەندامی جەستەی زۆرێک لە شەهیدانی فەلەستینییان دزێوە
تشرینی دووهم 13, 2025 19:22 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند : زایۆنیەکان ئەندامەکانی جەستەی زۆرێک لە شەهیدانی فەلەستینیان دزێوە.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە، بە ئاماژەدان بە جێگای ئەشکەنجەدانی دڕندانە لەسەر تەرمی شەهیدانی فەلەستینی کە ئەمداوییانە ڕادەس کراونەتەوە ، جەختی کرد کە بەڵگەکان پیشان ئەدەن داگیرکەران بە تانک لەسەر جەستەی ئەم تەرمانەدا تێپەڕێون ونیشانەکانی پارچە پارچە کران وبڕانی ئەندامەکانی جەستەیان هەیە. دکتور مونیر ئەلبەرش وتی: دەبێ کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەبارەی جەنایەتە دڕندانەکانی زایۆنیەکان لەدژی تەرمی شەهیدانی فەلەستینی کە لە حەوتەکانی ئەم دواییە ڕادەس کراون ، دابمەزرێت.