بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە قبوڵ ناکرێت
جێگری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئیدارە کردنی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە وئامادە بوونی هێزێکی نێودەوڵەتی لەو ناوچە وەک جێنشیینێک بۆ داگیرکەریی قبوڵکراو نییە.
“محەمەد هیندی” جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وتی: دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەی هەموار کراوی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە هەروا بە ناڕوونی ماوەتەوە و بابەتە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێمە لەبەرچاو ناگرێت . ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئەو کاتەی ئەرکەکانی ئەنجومەنی ئاشتی و میکانیزمی پێکهێنانی دیاری نەکرابێت ، ئەم ئەنجومەنە دەتوانێ ببێتە داگیرکارێکی یاسایی .. جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە سەپاندنی روانگەوسیاسەتی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بەسەر گەلەکەمان لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا قەبووڵکراو نیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارنامەکەی ئەمریکا بە وشەگەلی ناڕوون بە دوای ڕازیکردنی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیە و مافی گەلەکەمان گەرەنتی ناکات.