تشرینی دووه‌م 19, 2025 17:14 Asia/Tehran
  • درێژەی تاوانکاریی رژێمی زایۆنی لە غەززە پاش ئاگربڕ

سوپای رژێمی زایۆنی جارێکی دیکە، پەلاماری زەوینی، ئاسمانی و دەریایی خۆی دژی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەسپێکردۆتەوە.

پەلاماری درۆنیی رژێمی زایۆنی لە ناوچەی "بەنی سوهەیلە" هەڵکەوتوو لە نزیک خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، برینداربوونی دایک و منداڵێکی لێکەوتەوە. تۆپخانەی ئەو رژێمە، ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی تۆپباران کرد. سوپای داگیرکەری رژێمی زایۆنی، ئەمڕۆش بە هێرشی بەرفراوان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەلخەلیل لە باشووری لێواری رۆژاوا، دەیان فەلەستینی قۆڵبەست کردو شاری "بەیت ئەمر"ی بەتەواوەتی، گەمارۆ دا.

سەرپەیڤ