ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە 70هەزار و 112 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە حەفتاهەزار و سەت و دوازدە کەس .
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٩ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گواستراوەتەوە و کەسێکیش بریندار بووە. لە ئەنجامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٧٠ هەزار و ١١٢ کەس شەهید بوون. هەروەها ژمارەی بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٩٨٦ کەس. لە هەمان کاتدا سەرچاوە هەواڵییەکانی فەلەستینی باسیان کرد لە درێژەی پەلاماری سوپای داگیرکەری زایونی بۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا و بەتایبەت شاری توباس. ١٦٢ فەلەستینی دەستگیرکران و دەیان ماڵیش وێران کران.