ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزارو ٣٦٥ کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە باسی بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی غەززەی کرد بۆ حەفتا هەزار و سێسەت و شەست و پێنج کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزا رو پەنجاو هەشت کەس .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە لە ڕاپۆڕتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ماوەی بیست وچوار کاتژمێری ڕابردوودا پێنج شەهید گوێزراونەتەوە بۆ نەخوشخانەی کەرتی غەززە و لەو ژومارەیەش سێ کەس شەهیدی تازەن و دوو تەرمیش لە ژێر داوپەردوودا هێنڕاونەتە دەر . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە؛ ژومارێکی نادیار لە شەهیدان لە کەرتی غەززە هەروا لە ژێر داروپەردوو و لە ناو شەقامەکاندان و هێزە فریاگوزارییەکان بە هۆی نەبوونی کەرەستە و درێژەی پەلاماری داگیرکەران توانایی دۆزینەوە و گواستنەوەی ئەوانیان نییە . بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە کاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە دە ی ئوکتوبری دوو هەزار و بیست و پێنج هەتا ئێستا سێسەت وحەفتاو شەش کەس شەهید و نۆسەت و هەشتاو یەک برینداریش گواستراونەتەوە بو نەخوشخانەکان.