یونیسێف: ئەو یارمەتییانەی دەگاتە غەززە، بەش ناکات
کانونی یهکهم 09, 2025 14:54 Asia/Tehran
سندوقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) وشداریداوە کە بەردەوامی سنووردارکردنی یارمەتییەکان و پێشگری بە دەستڕاگەیشتن بەو یارمەتییانە، ئێش و ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت منداڵان زیاتر دەکات.
یونیسێف بە وشداریدان لەحاند نالەبارتربوونی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە راشیگەیاند کە ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەگەنە کەرتی غەززە هێشتا پێداویستییە سەرەتایی و ڕوولەپەرەکانی دانیشتوانی غەززە دابین ناکەن. ئەم ڕێکخراوەیە وشداریشیداوە کە تا ئێستا ١٦٥ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە و داوای دەستبەجێ و بێ بەربەستی دەستڕاگەیشتن بە کاروانی یارمەتییەکان بۆ غەززەی کرد تا پێش بە قووڵتر و نالەبارتربوونی قەیرانەکە بگیردرێ.