جەنایەتەکان ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بەردەوامە
کانونی یهکهم 16, 2025 20:04 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس.
کۆی گشتی بریندارانی ئەم کەرتە گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی دوو شەهید گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لەم ماوەیەدا ٦ کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە قوربانییەکان هێشتا لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان ناگاتە ئەو ناوچانە بۆ دەرهێنانی تەرمەکان.