هۆشداری 200 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە
کانونی یهکهم 18, 2025 19:37 Asia/Tehran
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕێ لەگەڵ دووسەت دامەزراوەی نێودەوڵەتی مرۆیی لە جیهان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە بەرتەسک کردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە .
لە بەیاننامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکاندا جەخت لەوە کراوە کە بەردەوامی بەرتەسک کردنەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ، توانایی ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گرنگەکان بۆ خەڵکی مەدەنی بە توندی کەم کردووەتەوە . هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕژێمی زایونی دەبێت هەموو ئاستەنگەکانی ئێستا لاببات، لەوانەش پرۆسەی تۆمار کردنی سیاسی و لایەنگرانە بۆ وەرگرتنی یارمەتی لە ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان، بۆ ئەوەی ڕێگە بدات هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست بەردەوام بن.