کانونی یه‌که‌م 23, 2025 13:16 Asia/Tehran
  • تەشەنەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەهۆی پەرەی نائەمنیی خۆراک

بەرنامەی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک ناسراو بە "ئای پی سی" وشداری داوە لەحاند تێکچوونی بێوێنەی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و گەمارۆدانی ئەم کەرتە هەر بەردەوامە.

بەرنامەی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک ڕایگەیاندووە کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی نائەمنیی خۆراکیی نالەبار بوونەتەوە؛ قەیرانێک کە دەرئەنجامی بەردەوامبوونی بارودۆخی نالەباری مرۆیی و بەرتەسکیی قورسی داسەپاوە سەر ڕەوتی هاتنەناوەوەی یارمەتیی مرۆیی و هاوکاریی فریاگوزارییە. ئەم وشدارە لە کاتێکدایە کە بازنەی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک بۆ بەشێکی زۆری دانیشتوانی غەززە تەواو بەرتەسک بووەتەوە و لێکەوتەکانی زۆرترین زیانیان بۆ منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشەکان هەیە. لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەگەلێک داوایان لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە هەنگاوی خێرا و کاریگەر هەڵگرێ بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییە مرۆییەکان. ئەم ڕێکخراو و ناوەندانە جەختیان کردووە کە فشار خستنە سەر ڕژێمی زایۆنی یەکجار پێویستە بۆ ئەوەی خێرا کۆتایی بێنێ بە هەموو ئەو بەرتەسکی و ئاستەنگانە کە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی تۆکمە و تەواو و سەلامەتی یارمەتییەکان بە غەززە دەکەن. ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان وشدارییان داوە کە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت و پرۆسەی  بەردەوامی هاتنی خۆراک و یارمەتییە مرۆییەکان گەرەنتی نەکرێت، غەززە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی نالەبار دەبێتەوە؛ کارەساتێک کە بازنەی زیانەکانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت. ئەم وشدارانە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و دەرمان و پێداویستییەکانی نیشتەجێکردن بۆ کەرتی غەززە، ئەمەش کارێکە کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئەم ڕژێمەیە لەچوارچێوی ڕێککەوتنی ئاگربەسی ڕاگەیەندراو.

سەرپەیڤ