بەردەوامیی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
کانونی دوھەم 04, 2026 15:11 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربڕ لە غەززە و لە دوایین هێرشەکانی بۆ ئەم کەرتە سێ کەس شەهید بوون.
هەروەها لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیدا ١٣ کەسیش بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای زایۆنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکور و ڕۆژاوای ڕەفەحەیان کردە ئامانج و هەروەها خان یونسیان دایە بەر پەلامار و ماڵ و باڵاخانە مەدەنییەکانی ئەم شارەیان بۆردومان کرد. ڕژێمی زایۆنی هەروەها پەلاماری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای بەریجیشی دا. ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سوپای زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٣٨٦ کەس و ژماری بریندارەکانیش تا ١٧١ هەزار و ٢٦٤ کەس هەڵکشاوە.