یونیسێف: لەسەتا نەوەد و هەشتی قوتابخانەکانی کەرتی غەززە لە شەڕدا کاول کراون
وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین باسی کرد لە وێرانکردنی سەتا نەوەد و هەشتی قوتابخانەکانی غەززە لە شەڕ و پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها بێبەشکردنی زیاتر لە ٦٣٨ هەزار منداڵی فەلەستینی لە خوێندن .
کازم ئەبو خەلەف، وتەبێژی یونیسێف لە فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەتا نەوەدوهەشتی قوتابخانەکانی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون. ناوبراو وتیشی: بەهۆی شەڕەوە شەش سەت و سی و هەشت هەزار منداڵ لە غەززە لە خوێندن بێبەش بوون. گەورەترین کێشە و تەنگژە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ئۆکتۆبەری دوو هەزار و بیست و سێوە، نەهاتنی کەرەستە و کەلوپەلی فێرکارییە. وتەبێژی یونیسێف ئاماژەی بەوەشدا: نزیکەی هەزار کەس لە ستافی فێرکاری و بیست هەزارقوتابی و خوێندکار لە شەڕەکەدا شەهید بوون. موئەید شەعبان، سەرۆکی دەستەی خۆڕاگری لەهەمبەر دیوار و شارۆچکە سازی، بە بڵاو کردنەوەی ئامارێک، ڕایگەیاند؛ پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی و شارۆچکە نشینانی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنای کردووە.