کانونی دوھەم 10, 2026 14:20 Asia/Tehran

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی هەروا بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئاگربڕ و پەلامار بۆ سەر فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پانزە فەلەستینی شەهید کردووە .

ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی کردۆتەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لەوان ڕەفەح و ڕۆژهەڵاتی جەبالیا و پانزە فەلەستینی شەهید کرد کە پێنجیان منداڵن. سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە دەیان کەسی دیکەش لە ئەنجامی ئەو  پەلامارانە بریندار بوونە. نووسینگەی میدیایی حکوومیی لە کەرتی غەززە، لە ڕاپوڕتێکدا  هەزار و ١٩٣ حاڵەتی پێشێلکاری ئاگربەستی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند. لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابڕدوو دوای دامەزراندنی  ئاگربڕ تەنیا ٢٣ هەزار و ١٩ لۆڕی هەڵگری  یارمەتی گەیشتووەتە کەرتی غززە لە حاڵێکدا کە  لەو ماوەیەدا  دەبا ٥٤هەزار لۆری یارمەتی گەیشتبایە کەرتی غەززە . وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین لە کەرتی غەززەش باسی کردووە لە بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ ٧١ هەزار و ٤٠٩ کەس . هاوکات  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند  لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە ١٨٠٠ حاڵەتی پەلاماری شارۆچکە نشینان بۆسەر فەلەستینیان لە لێواری ڕۆژئاوا تۆمار کراوە . ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  هەروەها رایگەیاند : لە پەلاماری شارۆچکە نشینان ژۆمارێک کەس بریندار بوونە  و خەسار دراوە لە نزیکەی ٢٨٠ کۆگەی نیشتە جێی بوون لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا .

سەرپەیڤ