زۆربوونی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە
لە دەسپێکی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٧١ هەزار و ٤٤١ دانیشتووی ئەم ناوچەیەش بریندار بوونە.
لەگەڵ دەستپێکرانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غەززە، سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوویان کردووە. دەوترێت لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی خان یونس لە باشووری غەززە، دوو ژنی بەساڵاچوو شەهید بوون. هێزی داگیرکەر پێشڕەوییان کردووە بەرەو شاری دێرولبەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززە و تەقەیان لە هاووڵاتیانی فەلەستینی کردووە. سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم ٧ فەلەستینی لە پەلاماری داگیرکەران لە غەززە شەهید بوون. نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا هەزار و ٤٤٩ جار ئاگربەسی لە غەززە پێشێل کردووە. بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئەم نووسینگەیە، ڕژیمی زایۆنی لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەسدا، ٤٤٩ شاروومەندی فەلەستینی لە غەززە شەهید کردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئاگربەسەوە واتە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا ٤٥١ فەلەستینی شەهید بوون و هەزار و ٢٥١ کەسی دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەر لەم ماوەیەدا تەرمی ٧١٠ شەهیدیش لە ژێر داروپەردووی باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنراونەتە دەرەوە. بە تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە لوبنان، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گوندی مەنسووری سەر بە شاری سەور و گوندی مەیفیدۆن لە شاری نەبەتیە هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان، دوو کەس شەهید بوون. دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بە پاڵپشتیی ئەمریکا جگە لەوە جینۆسایدی دژ بە فەلەستینییەکان دێتە ئەژمار، وێرانکارییەکی بەربڵاوی بەدواوە بووە تا ڕادەیەک کە بووەتە هۆی لەناوچوونی ٩٠%ی ژێرخانی کەرتی غەززە؛ نەتەوە یەکگرتووەکانیش تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئەم زیانانەی بە نزیکەی ٧٠ ملیار دۆلار بەراورد کردووە.