شەڕی هەمەلایەنەی داگیرکەران دژی ئاوارە فەلەستینیەكان/ دەعبای سەرما منداڵان هەڵدەلوشێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444035-شەڕی_هەمەلایەنەی_داگیرکەران_دژی_ئاوارە_فەلەستینیەكان_دەعبای_سەرما_منداڵان_هەڵدەلوشێ
سەرۆكی ڕێكخراوی نێوندەوڵەتیی بەرگری لە مافەكانی گەلی فەلەستین وتی : ڕێگری کردنی داگیرکاران لە گەیشتنی خێوەت و كانكس بە کەرتی غەززە تاوانێکی هەمەلایەنەیە کە بە ئامانجی جێبەجێکردنی سیاسەتی جینۆساید و ئاوارەکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی فەلەستینییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2026 14:32 Asia/Tehran
  • شەڕی هەمەلایەنەی داگیرکەران دژی ئاوارە فەلەستینیەكان/ دەعبای سەرما منداڵان هەڵدەلوشێ

سەرۆكی ڕێكخراوی نێوندەوڵەتیی بەرگری لە مافەكانی گەلی فەلەستین وتی : ڕێگری کردنی داگیرکاران لە گەیشتنی خێوەت و كانكس بە کەرتی غەززە تاوانێکی هەمەلایەنەیە کە بە ئامانجی جێبەجێکردنی سیاسەتی جینۆساید و ئاوارەکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی فەلەستینییە.

سەلاح عەبدولعاتی وتی: با و زلان سەدان خێوەتی لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە هەڵکەندووە و هەزاران خێزانی بێ ماڵ و حاڵ كردووە و سەرمای توندیش  لە سەرەتای وەرزی زستانەوە بووەتە هۆی  گیانلەدەستدانی لانیکەم هەشت  منداڵ.

ناوبراو جەختیشی کرد: بەهۆی لێکەوتە وێرانکەرەکانی شەڕی کەرتی غەززە  زستانیش بووەتە هۆكارێکی تری ئازار و كارەساتی  مرۆیی . هاوكات  "یامن ئەبو سولەیمان" بەڕێوە بەری  بەرگریی  شارستانی  پارێزگای خان یونس  لە باشووری غەززە  ڕایگەیاند كە ئەو پارێزگایە  بە هۆی باهۆزەوە  دۆخێكی دژواری تێپەڕاندووە  . با و زلان و هەڵچوونی ئاوی دەریا  بووەتە هۆی  ئەوەی ئوردووگاكان ژێر ئاو بکەون و خەسار بدرێت  لە هەزارن خێوەت كە پەناگای بنەماڵەكان بوون . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە  لە ڕاپۆڕتێكدا  باسی هەڵکشانی ژماری شەهیدانی ئەم ناوچەیە بۆ ٧١ هەزار و ٤٤١ كەس كرد .