بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444060-بەردەوامیی_بنپێکرانی_ئاگربڕ_و_هەڵکشانی_ژماری_شەهیدانی_کەرتی_غەززە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زایۆنییەکان فەلەستینییەکیان شەهید و شەش کەسیشیان بریندار کردووە.
(last modified 2026-01-18T13:21:31+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2026 18:44 Asia/Tehran
  •  بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زایۆنییەکان فەلەستینییەکیان شەهید و شەش کەسیشیان بریندار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە؛ ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧١ هەزار و ٥٤٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧١ هەزار و ٣٥٣ کەس. دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بە داکۆکیی ئەمریکا جیا لەوەی کە فەلەستینییەکانی بەرەوڕووی جینۆساید و بەرەکوژییەکی تەواو کردەوە، کاولاکارییەکی تۆقێنەریشی لێبەجێماوە ، تا ڕادەیەک کە بە پێی راپۆرتەکان زیاتر لە ٩٠%ی ژێرخانەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی تیاچوونە.