درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە غەززە
رژێمی زایۆنی هەروا درێژە دەدا بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ.
لە درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، یازدە فەلەستینی لەوان سێ پەیامنێر، دوو منداڵ و ژنێک شەهیدبوون و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون. ئەو پەلامارانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە رژێمی زایۆنیستی هەروا درێژەدەدا بە پێشێلکردن و بەزاندنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس. کۆپتەر و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بۆردومان و هێرشی قورس، ژمارێک لە هاووڵاتیانی فەلەستینیشیان بریندار کرد. "مەحمود بەسەل" وتەبێژی شارستانیی مەدەنی لە کەرتی غەززەش وشداریی دا لەبارەی شوێنهاتە جیددیەکانی دابەزینی کەم وێنەی پلەکانی گەرما کە کەرتی غەززە لە دەسپێکی وەرزی زستانەوە، لەگەڵیدا بەرەوڕوو بووە و وتی؛ شپرزەیی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بەتایبەت ڕووی لە منداڵان و ئەو ئاوارانەیە کە لە خێوەتگەلی ڕزیو و کۆندا ژیان دەکەن و بۆ خۆڕاگرتن لەهەمبەر هەوای سارد، تەیارنەکراون. سەرچاوە پزیشکی و نەخۆشخانەییەکان لە غەززەش باسی گیان لەدەستدانی زارۆکێکی فەلەستینیان کردو ڕایانگەیاند، "شوزەی ئەبووجراد" منداڵی تەمەن حەوت مانگان، لەشاری غەززە لەبەر سەرماو سۆڵەی زۆر گیانی شیرینی لەدەست داوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە رژێمی زایۆنی هەروا پێش دەگرێ بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان و شتومەک و کەلوپەلی نیشتەجێبوون بۆ کەرتی غەززە، کردەیەک کە قووڵبوونەوەی قەیرانی تەندروستی، بڕانی ئاو و شپرزەبوونی هەرچی زیاتری دۆخی مرۆیی لەو ناوچەی لێکەوتووەتەوە.