ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧١ هەزار و ٦٥٧ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444192-ژماری_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٧١_هەزار_و_٦٥٧_کەس
تۆپخانە و تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی بە توندی تۆپبارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان کرد لە باشووری غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2026 13:44 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧١ هەزار و ٦٥٧ کەس

تۆپخانە و تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی بە توندی تۆپبارانی باشووری ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان کرد لە باشووری غەززە.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری خێوەت و ماڵی فەلەستینییەکان لە کەمپی جەبالیا لە باکووری غەززەیشیان دا و دەستیاندایە تەقاندنەوەی ڕۆبۆتێکی خۆتەقێن لە نزیک گۆڕستانی بەتش لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی ئەتوفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە. لە هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، ٣ کەس کوژراون و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش ڕایگەیاندووە؛ ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧١ هەزار و ٦٥٧ کەس و ژماری بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ٣٩٩ کەس.