نەیارەتی کردنەوەی حەماس دژ بە هەر گفتوگۆیەک لەسەر چەکدانانی خۆڕاگرتی
لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە چەکداماڵینی حەماس، بەرپرسانی حەماس جارێکی دیکە جەختیان لەوە کردەوە کە چەکدانانی خۆڕاگری پرسێکی ناوخۆییە و بە پێی پلان و فەرمانی دەرەوەیی نییە.
موسا ئەبو مەرزوق، لە ڕێبەرانی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ڕەتکردنەوەی هەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە چەکداماڵینی خۆڕاگری، پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە ئەم بزووتنەوەیە لە هیچ قۆناغێکدا بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەبووە بە تەسلیمبوون یان چەکدانانی خۆڕاگری. ئەبو مەرزوق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر بڕیارێک سەبارەت بە کەرتی غەززە دەبێت بە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بدرێت. ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەستکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە غەززە بە پێی ڕێککەوتن بووە وتیشی: سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی مافی قۆستنەوەی ئەم بابەتەی نییە. . "حسام بەدران، ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس، بە ئیدانەکردنی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە پێویستی چەکداماڵینی حەماس لە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، جەختی لەوە کردەوە کە مەسەلەی چەکی خۆڕاگری پرسێکی ناوخۆییە و ناچنە ژێر پلان و فەرمانی دەرەوەی ئەم بزووتنەوەیە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "قسەکردن لەسەر چەکداماڵینی حەماس بە واتای بەربەست خستنە سەر ڕێگای گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززەیە. بەدران هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەبێ گەرەنتی کشانەوەی یەکجاریی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی غەززە و دەستپێکردنی جددی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وێرانەکانی ئەم ناوچەیە بکات."
لە لایەکی دیکەوە، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسیش بە شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە سەرەڕای ئاگربڕ، وتیشی: "حەماس ئامادەیە ئیدارە و دەسەڵاتی کەرتی غەززە ڕادەستی لێژنەیەکی فەلەستینی بکات و لایەنەکانی ناوبژیوانیش دەبێ بەبڕشتانە بەدواداچوون بۆ پرسی ئاگربڕ بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بێنن.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنج فەلەستینی دیکە بە هۆی جەنایەتە بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون و بەم پێیە ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی شەڕەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧١ هەزار و ٦٦٧ کەس.